لێدوان لە بابەتی هەناردەکردن و هاوردەکردن، یەکێک لە هەستیارترین ڕووداوەکانی ئێستای پرس و دۆزی دانووستان و ئابووری وڵاتانی جیهانە؛ بەڵام دەکرێت بە جۆرێکی تر لەسەر بابەتی " هەناردەکردن و هاوردەکردن"بدوێین و مشتومڕی لەسەر بکرێ و بخرێتە بەر باس و توێژینەوە؛ تا ڕادەیەک لەگەڵ دۆز و لێدوانی مرۆڤی بازرگان دوور خرێتەوە.

هاوردەکردن، بریتییە لەم پرسەی کە، لە وڵاتێک هاوردە دەرکرێت بۆ وڵاتێک.

هەناردەکردن واتە:  ئەوەی لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر هەناردە دەکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر یاسایەکی ڕێکوپێک زاڵ بێت بەسەر ئەم دۆخەدا، بێگومان لەبواری ئابووری سەرجەم پێداویستییەکانی ژیانی هاوڵاتی پێشکەوتوو دەبێت.

ئەو کاتەی کە پرسی هاوردەکردن و هەناردەکردن دەخڕێتە ناو وڵات و نیشتیمانێک بە ناوی کۆئەندامی جەستەی مرۆڤ، دۆزەکە ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت واتە: زۆر بە هەستیاری دەبێت هەڵسووکەوتی لەگەڵدا بکرێ ئاخۆ چ شتێک گونجاوە و چی نەگونجاوە لە خزمەتگوزاری بۆ مرۆڤ؛ و ناکرێ ڕێگە بدرێت هەر جۆرە بەرهەمێکی پووختەنەکراو و پاڵاوتەنەکراو بێتە ناو کۆئەندامەکانی جەستە و یا بخڕێتە دەرەوە بەڵکوو وەک: نیشتیمان و خاکێکی پیرۆز دەبێت بایەخی پێ بدرێت.

پەروەرێنی بێهاوتا جەستەی مرۆڤی بە شێوەیەک ڕێکخستووە کە: خێرا کاردانەوەی دەبێت و تەست‌دانەوەی هەیە...

لێرە لێدوان لەسەر پرسی ئابووری نییە، بە وتەێ ئیمامی غەززالی ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت کە دەفەرموێ: ئەگەر کەسێک هەموو دەرد و خەفەت و ناڕاحەتی تێرکردنی زگی بێت، بەها و ڕێز و شکۆی، ڕێژەی شتێک دەبێت کە لەو دێتە دەرێ.!

بەڵکوو لێرە قسە لەسەر وڵاتێکی جیاواز دەکرێت. لەڕاسیدا دەبێت ڕێگە بە کۆمەڵێک پرس بدرێت پیاسە بکات لەناو دەروون و ڕوحی مرۆڤ، تاکوو سەرچاوەی خێر بن و ئامانج و هیوا بخوڵقێنن، پێچەوانەی ئەوەش بابەتگەڵێک لەناو ژینگەی ڕوحی مرۆڤ بخرێتە دەرەوە بۆ ئەوە خەڵکی تر سوود و قازانجی لێوەرگرێت.

در این بازار عطاران مرو هر سو چو بیکاران

          بە دکان کسی بنشین کە در دکانشکر دار

بابەتەکە بە خستنەڕووی ئایەتێک لە سووڕەتی نەحلدا درێژە پێ دەدەین کە دەفەرموێ: وَ أَوْحَىٰ رَبُّكَ إِلَى ٱلنَّحْلِ أَنِ ٱتَّخِذِى مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًۭا وَمِنَ ٱلشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ  ــــ ئایەتی ۶٨ ــــ په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئینسان) نیگاو ئیلهامی کردووه‌ بۆ هه‌نگ که‌ جێگه‌ بۆ خۆی ساز بکات له‌ کون و که‌لێنی چیاکاندا، هه‌ر وه‌ها له‌ که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کان و له‌و شوێنانه‌ش که‌ ئاده‌میزاد بۆی ئاماده‌ ده‌کات.

کاتێک بیر لە ژیانی هەنگ دەکرێتەوە ئەمە جوان دیتە بەرچاو کە: ئەم شتومەکەی دەخرێتە ناو بازنەی هەناردە و هاوردەکردن دەبێت بەرهەمی پاڵاوتەو و پووختەکراو بێت و نابێ کڕیار تووشی داڕمانی ڕوحی و کلتووری بێت و هەست و سۆزی بەرانبەر بریندار بکرێت.

بێگومان نابێ ڕێگەکانی وڵاتی جەستە کراوە بێت تاکوو هەر کەسێک یان خود هەر بەرهەمێکی پووختەنەکراو نەخرێتە ناوی، بەڵکوو دەبێت لەژێر چاودێری چڕوپڕ بێت و بەسەریدا زاڵ بێت. ئایا لە کاتی باوبۆران شتێکی گونجاوە دەرگە و پەنجەرەکانی ماڵ بکرێنەوە؟! یا هەر کەسێک بۆی هەبێ بێتە ناو ماڵی ئێمە؟! گرینگی نەدان بەم دۆخە بواری ڕوحی و ئارامی ئێمە دەشێوێنێ، وەک فەیەلسووفی ناوداری ئیسلام دەفەرموێ: " دیدن دگر آموز، شنید دگر آموز".

کەواتە دەبێ تێڕوانین و بیرکردنەوەی خۆمان بگۆڕین و ڕێگە نەدەین نیشتیمانی جەستەمان داگیر بکرێت.

جێگەوپێگەی دین، ویستگەی ئیمان لەنێو ئایینی ئیسلامدا هۆکاری سەرەکی پێشهاتنی مشومڕ و لێدوانی جۆراوجۆرە لەناو باوەڕداران لەناو ئاوانیش شارەزایانی وەک: عاریفان، موتەکەللیم و شەرعزانان، فەقیهـ، کە هەر یەک لەوان لە ڕۆچنەی خۆیانەوە دوورنوێنن بۆ کۆچەمکی هاوردە و هەناردەکردن و تێڕوانینی هەستیار دەخەنەڕوو.

قوڕئان، پێوەری دەربازبوون و ڕزگاری مرۆڤ لەناو دۆز و بازنەی سنووردا بۆ کاتی ڕاگوازتنی کەڵوپەڵ بۆ هەناردەکردن و هاوردەکردنی؛ دڵ دەکاتە پێناسە و پێودانگی ڕزگاری لە گێژاو و داڕمانی بنچینەیی ژیان و بەم جۆرە دەیخاتە بەرچاو و دەفەرمووێ:  { إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَفِى خُسْرٍ ــــ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ... به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له‌ زه‌ره‌رمه‌ندی و خه‌ساره‌تمه‌ندیدایه‌. بێجگه‌ له‌وانه‌ی که‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌ و...

دلا نزد کسی بنشین کە او از دل خبر دارد

بە زیر آن درختی رو کە او گل‌های تر دارد

یەکێک لە هاوردەکان، "تەلیلە‌ گوتنی‌ "لااله‌الاالله‌" به‌كۆمه‌ڵە؛ ئەوەی تر پاڕانەوەیە" استغفار"ـە، پاڕانەوە واتە: بڕیاردان بۆ پاشگەزبوونە بۆ دووربوونەوە لە تاوان و خەراپەکردن؛ ئەو کاتەی زمان ئەم وتەیە دووپاتە دەکاتەوە، دەگوازرێتەوە و ڕەنگدانەوەی لەناو دڵدا دەبێت.

تێبینی: هاوردەکردن هەرچی بێ، هەناردەکردنیش گرێدراو و پاشکۆی ئەو دەبێت.